ئێران خاکەکانی داگیرکراو مووشەکباران دەکات

ئەو شەڕەی کە بە هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد، لە دوازدەهەمین ڕۆژیدا بەردەوامە. ئێران بە مووشەک ئامانجەکانی گرنگ لە خاکەکانی داگیرکراو کردە ئامانج.
ئێران هێرشی مووشەکی لە دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەستپێکرد. ئۆپڕاسیۆنە مووشەکییەکە سەرەڕای ئەو ئاگربەستەی کە دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام بوو.
ئەو مووشەکانەی ئاراستەکراون بەر باڵەخانەیەک لە باشووری ناوچە داگیرکراوەکان کەوتووە. بانگەشەی ئەوە کراوە کە لە ئۆپڕاسیۆنەکەدا تەنها ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە میدیاکانی داگیرکەریان گەیاندووە، ٣ شەپۆلی مووشەکی یەک لە دوای یەک لە ئێرانەوە هەڵدراون. راگەیەندراوە کە بە گشتی ٩ مووشەک ئاراستە کراوە، ٢ مووشەک لە یەکەم، ٤ لە دووەم و ٣ لە سێیەم. یەکێک لەو مووشەکانە ڕاستەوخۆ بەر باڵەخانەیەکی شوقەیی ٧ نهۆمی لە باشووری شاری بیرالسبع کەوتووە.
لە کاتێکدا ئەو تیمانەی کە ڕەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون بەردەوامن لە چالاکییەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە بیناکەدا، باس لەوە دەکرێت کە ڕەنگە ژمارەی کوژراوان بەرزبێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر خاڵەکانی بەناو دابەشکردنی هاوکاری شەهید بوون گەشتە ٥١٦ کەس.
ئێران ٣ سیخوڕی مۆساد کە پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەبوو لە سێدارە دایەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە لاهەی کۆبوویەوە.
کەتائیبی قەسام گرتەڤیدیۆکانی ئۆپڕاسیۆنەکانی "بەردەکانی داوود" بڵاو دەکات کە تێدا چەندین سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.